کوردستانی

پارتی لە چەند قەزا و ناحیەیەک بارەگاکانی لە حەشدی شەعبی وەرگرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لە چەند قەزا و ناحیەیەک بارەگاکانی لە حەشدی شەعبی وەرگرتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت پارتی بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە قەزای مەخمور و ناحیەی سەرگەڕان، ئاماژە بەوەشدەکات پارتی بارەگاکانی لەو ناوچانە وەرگرتووەتەوە.

كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پارتی بارەگاکانی لە قەزای مەخمور و ناحیەی سەگەڕان وەرگرتووەتەوە، لەئێستادا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بارەگاکانە و لە نزیکترین کاتدا و پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پارتی دەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە".

لەبارەی ئامادەکارییەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "پارتی لیژنەیەکی باڵای دروستکردووە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و لیژنەیەکیشی لەسەر ئاستی پارێزگاکان و لیژنەیەکی دیکەشی لەسەر ئاستی بازنەکان دروستکردووە، واتە سێ لیژنەمان هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و بەرنامەکان تەواوبوون ئامادەکارییەکان بە باشی دەکرێن، دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنە پارتی دەنگەکانی زیاتر بکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan