کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا پێنج کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە خەزانێكی سوتەمەنی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە خەزانێكی سوتەمەنی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە و تیادا هاتووە "ئاگر لە خەزانێكی گازویل بەربوو كە بۆ سوتەمەنی موەلیدەی كارەبای گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر دانرابوو".
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "پێنج کەس بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە برینداربوون و بۆ مەبەستی چارەسەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە".
س.س
بیروڕا



