کوردستانی

پۆلیسی هەولێر داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت منداڵێكی نابیست لەئێستادا لە بنكەی پۆلیسی ئازادییە، داوا لە هاوڵاتییان دەكات هەركەس زانیاری لەسەر خێزانەكەی هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هاتووە "ئەو منداڵەی لە وێنەكەدا دیارە، نابیستە و هەم توانای قسەكردنیشی نییە، دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە بنكەی پۆلیسی ئازادییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر كەسێك خۆی بە خاوەنی دەزانێت، دەتوانێ بێت بیباتەوە، یان ئەوانەی دەیناسن دەتوانن پەیوەندی بە كەسوكاریەوە یاخود هێڵی گەرمی پۆلیس بە ژمارە (066134) بكەن تا بە خانەوادەكەی شاد بكرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan