کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی یەكڕیزی كورد و كۆدەنگییە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی یەكڕیزی كورد و كۆدەنگییە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە سەرۆک و سکرتێری هەریەک لە حزبەکانی پارتی سەوزی كوردستان، بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان، بزووتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی، پارتی نەتەوەیی كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازانی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی رزگاریی دیموكراتی كوردستان کرد.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە سەرۆک و سکرتێری هەریەک لە حزبەکانی پارتی سەوزی كوردستان، بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان، بزووتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی، پارتی نەتەوەیی كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازانی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی رزگاریی دیموكراتی كوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی هەڵوێست و ستراتیژی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند "ئامانجی یەکێتی یەكڕیزی كورد و كۆدەنگییە لەسەر پرسە نیشتمانییەكان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا، دەستەبەرکردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و بەرقەرابوونی ئارامی و ئاسایشە لەناوچەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan