کوردستانی
وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی دوو و سێ بە شێوازی بەشەوانە دابەش دەکرێت.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسراو بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەکان بۆ شایستەی مانگى دوو و سێى وانەبێژان بەشێوەى بەشە وانە (حسە) دەکرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو گشتاندنى بۆ دەکرێت بۆ سەرجەم پەروەردەکان و لە پاشان پارەکە خەرج دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانێکى زۆرە دامەزراندن لە کەرتى پەروەردە ئەنجام نەدراوە و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان بەشێوەی وانەبێژی وانە دەڵێنەوە، بەو هیوایەی لەکاتی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن دابمەزرێن و ببنە هەمیشەیی.
ر. ر
بیروڕا



