گێتی

ژمارەی بەکارهێنەرانی ژەمی ڤاکسین لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە چوار ملیار

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی بەکارهێنەرانی ژەمی ڤاکسین لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە چوار ملیار
مەودا میدیا-

ژمارەی بەکارهێنەرانی ژەمی ڤاکسین لە جیهاندا روولە زیادبوونە و بە پێی توێژینەوەیەکیش تاکو ئێستا زیاتر لە چوار ملیار ژەمی ڤاکسین بەکارهێنراوە.
 
 لە بڵاوکراوەیەکیدا ماڵپەڕى (Ourworldindata.org) سەربە زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاند، تائێستا لە جیهاندا چوار ملیار و (54) ملیۆن ژەمى ڤاکسین بەکارهێنراوە کە وڵاتی چین بە بەکارهێنانی یەک ملیار و (81) ملیۆن ژەم لە ریزبەندی یەکەمدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هیندستان بە (519) ملیۆن پلەى دووەمى گرتووە، وڵاتى ئەمەریکاش بە (352) ملیۆن و (55) ژەمى ڤاکسینى بەکارهێناوە و لە پلەى سێیەمدایە و هەروەها بەڕازیل و ژاپۆنیش لە پلەکانى چوارەم و پێنجەم دەبینرێن، ئەڵمانیا و بەریتانیا و تورکیا و فەرەنسا و ئیندۆنیزیا پلەکانى شەشەم تا دەیەمیان گرتووە.
 
 ئەوە لە کاتێکدایە، بە پێی دواین ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا، کۆی گشتیی تووشبووانى کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گەیشتووەتە (205) ملیۆن و (61) هەزار کەس کە زیاتر لە چوار ملیۆن و (331) هەزاریان گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە (184) ملیۆن و (156) هەزاریان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان