گێتی

27 ئەندامی كۆنگریسی ئەمەریكا دەیانەوێت ئەم سزایە بەسەر توركیادا بسەپێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


27  ئەندامی كۆنگریسی ئەمەریكا دەیانەوێت ئەم سزایە بەسەر توركیادا بسەپێنرێت
مەودا میدیا-

27  ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا داوا لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان دەكەن فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە توركیا رابگرێت و ئاماژە بەوەش دەكەن بەهۆی بەكارهێنانیانەوە بەرژەوەندیی هاوپەیمانەكانیانی خستووەتە مەترسییەوە.

 لە بەیاننامەیەكدا ئەو 27 كۆنگرێسمانەی ئەمەریكا داوا لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكەن "فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە توركیا رابگرە، چونكە مەترسیی لەسەر بەرژەوەندییەكانی هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا دروستكردووە".

ئاماژەیان بەوەشكردووە "توركیا بەهۆی بەكارهێنانەوەی تەكنەلۆژیای ئەو فڕۆكانەی لە ئەمەریكا كڕیوویەتی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دروستدەكات، ئەوەش بووەتە هۆی ناسەقامگیریی لە ژمارەیەك وڵاتدا".

لەماوەی رابردوودا توركیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناگۆرنۆی كارباخ بەكارهێنا. ئەو سیناتۆرانە ئاماژەیان بەوەشكردووە توركیا ئەو فڕۆكانەی لە شەڕكردن لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد بەكارهێناوە كە هاوپەیمانیی ئەمەریكان، هەروەك لە لیبیاش هەمان فڕۆكەی بەكارهێناوە.

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان