کوردستانی
منحەی مانگانە بۆ 145 زیندانیی سیاسیی دیکە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە قۆناغی سێیەمی لیستی ئەو زیندانییە سیاسیانەی بڵاوکردوەوە کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت و ژمارەیان 145 زیندانیکراو و گیراوی سیاسییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دوا بەدوای فەرمانی ژمارە (757) لە رێکەوتی 12ی ئابی 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (145) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی سێیەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردوە لە کاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی (بانکی بێخاڵ) بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی 2021.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی ناویان لە ناو لیستەکەدا هەیە دەبێت رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو بکەن، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لەوەشکردووە، ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە، وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.






ر. ر
بیروڕا



