کوردستانی

لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئامێدی رایگەیاند، لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021 ھەوار ئامێدی، لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی لە ئامێدی بە کوردسات نیوزی راگەیاند "بیرھات مەھدی، لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئامێدی، لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە لە ماڵەکەی لە ناحیەی شیلادزێ دەستگیرکرا، لە ئێستاشدا گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای دھۆک و چارەنووسی نادیارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو، ئەوە چەندین جارە کادرانی یەکێتی لەو سنورە دەستگیر دەکرێن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan