کوردستانی
کۆیە؛ تەرمی منداڵێک لە زێی بچوکدا دەرهێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی کۆیە تەرمی منداڵیکی 10 ساڵانییان لە زێی بچووکدا دەرهێنایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاب 2021 هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆیەوە تەرمی منداڵێک بە خنکاوی لە زێی بچووکدا دۆزرایەوە.
باسی لەوەشکردووە، منداڵەکە ناوی (محەمەد ئەحمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی 2011ەیە و دانیشتووی ناحیەی تەقتەقە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو منداڵ لە ئاوی زێی بچوکدا خنکان و تەنها تەرمی دانەیەکیان دۆزرابووە و ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکەی دیکەش دۆزراوەتەوە.
ر. ر
بیروڕا



