گێتی

ئەردۆغان: پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران بەهێزتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان: پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران بەهێزتر دەبێت
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئێران کرد و جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوانیان کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەردۆغان جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە و هاوئاهەنگی نێوانیانی بە گرنگ زانیوە.

لەبارەی هەمان پەیوەندییەوە سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکردووە "پەیوەندی نێوان ئێران و تورکیا زیاترە لە پەیوەندی نیوان دوو دراوسێ".

جەختیش لە هەرچی زووە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان دوو وڵات کراوەتەوە.

ئەمەش یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەو دوو سەرۆکەیە دوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەکو سەرۆک کۆماری ئێران.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان