گێتی

ئەحمەد وەحیدی؛ ئەو پیاوە ئێرانییەی جیهانی توڕەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەحمەد وەحیدی؛ ئەو پیاوە ئێرانییەی جیهانی توڕەکردووە
مەودا میدیا-

ئەحمەد وەحیدی، کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆی ئێران، بەڵام لەئاستی نێودەوڵەتی هەست بە نیگەرانی لە پێدانی ئەو پۆستە بە ناوبراو دەکرێت، پێشتریش وەحیدی کاندیدبوو بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، بەڵام نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان ئەو دەرفەتەیان لە ناوبراو سەندەوە.

وەحیدی یەکێکە لە کۆنترین بەرپرسەکانی سوپای پاسداران، پێشتر بەرپرسی دامەزراوەی پیشەسازی ئاسمانیی بوو، پاشان بەرپرسیارێتی پێشخستنی چەکە ئاسمانییەکانی ئێرانی گرتووەتە ئەستۆ.

جێگری وەزیری بەرگری ئێران بووە، ناوە نهێنییەکەی "ئاغای شەریفیی"یە، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی سەرپەرشتی چەندین کردەوەی تۆرۆری کردووە.

یەکێک لە گەورەترین ئەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵی، بریتییە لە تیرۆرکردنی ولیەم باکلی، کە بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری ئەمەریکا بوو لە لوبنان.

تۆمەتی ئەوەشی دەدرێتە پاڵ کە بە نهێنیی و لەرێگەی میلیشیا ئێرانییەکانەوە چەکی گەیاندووەتە دەستی نەیارەکانی ئەمەریکا، لەوانە حکومەتە شیوعییەکەی نیکاراگوای.

ئەوەی بە تەواوەتی مەلەفی "ئاغای شەریفیی" رەشکردووە، تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە ئەرژەنتین ساڵی 2009، کە بەرپرسیارێتی ئەو رووداوەشی دەدرێتە پاڵ.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان