کوردستانی
سلێمانی؛ دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندان ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە سلێمانی خۆپیشاندانی شۆفێران دژی گرانبوونی بەنزین دەستیپێکرد و چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود وەستێنرا و هاتوچۆ لە شەقامەکەدا راگیرا.
دوای ماوەیەکی کەم لە راگرتنی هاتوچۆ، هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتە شوێنی خۆپیشاندانەکە و رێگەکەیان کردەوە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
ئەوانەی خۆپیشاندانەکەیان ئەنجامدابوو، داوای هەرزانکردنی بەنزیان دەکرد و دژی گرانبوونی بەنزین وەستابوونەوە.
ماوەیەکە لە سەرجەم بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و هەندێک دەنگۆش هەن کە لەم مانگەدا نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە.
ب.م

بیروڕا