کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کار بە بڕیاری پێشووی ناکات کە تێیدا بڕێکی دیاریکراوی مانگانەی بۆ وانەبێژان تەرخانکردبوو.
وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکی نویدا، ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ لەمەودوا بەگوێرەی بەشە وانە پارە بۆ وانەبێژان تەرخاندەکەن نەک بەشێوەی بڕی جێگیری مانگانە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، کە بە میکانیزمە نوێکە پارەی مانگەکانی دوو و سێی ئەمساڵ خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بۆ هەر وانەبێژێک کە بروانەمەی بەکالۆریۆسی هەبوایە 300 هەزار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 250 هەزاری مانگانە خەرجدەکرا.
ب.م
بیروڕا



