گێتی

سەربازێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەربازێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی زلیکان لە باشیک لە پارێزگای نەینەوا، سەربازێکیان کوژراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، شەوی رابردوو بنکەی سەربازی زلیکان لە باشیک لە سنوری موسڵ، کە سەربازانی سوپای تورکیای تێدایە، بە چەند موشەکێک بۆردومانکرا و بەو هۆیەشەوە سەربازێکیان کوژراوە.

بنکەی سەربازی زلیکان لە باشیک لە کاتی شەڕی داعشدا لەلایەن سوپای تورکیاوە دروستکرا بە ناوی شەڕکردن دژی داعش، مانگی نیسانی ئەمساڵیش بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەکە و ئەوکاتیش سەربازێک کوژرا.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان