کوردستانی
مووچەی پلە باڵاکان لەم مانگەوە بە لیستی تازە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێم رایگەیاند، چاكسازی خانەنشینیی پلەباڵاكان كۆتایی هاتووە، لەم مانگەوە بە لیستی تازە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستان حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاكسازی خانەنشینیی پلەباڵاكان كۆتایی هاتووە، لەم مانگەوە بە لیستی تازە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنها پەرلەمانتارەكان مابوون، چاكسازیی ئەوانیش تەواو بووە و مووچەی سەرجەمیان هەمواركراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، پێویستە چاوەڕێبین تا حكومەت بڕیار دەدات، ئەوكات دیاری دەكەین چەند كەس لە خانەنشینیی پلە باڵاكان یاسایین و چەندیش نایاسایین و بڕیارە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازەو هەمواركراو، مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاكان دابەش بكرێت.
ر. ر
بیروڕا



