کوردستانی
سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتییدا تێدەپەڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
زانکۆی فرانجایز یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکان لەسەر ئاستی جیهان و کیشوەری ئاسیا و ماوەی سێ ساڵە لە شاری سلێمانی دامەزراوە و لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا زانکۆی قەیوان چەندین دەستکەوتی زانستی گەورەی بەدەستهێناوە و بووەتە دەروازەیەکی گەورەی پەروەردە و فێرکردن بۆ فێرخوازانی کوردستان و عیراق.
زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی (QIU) لە12ی ئابی 2018 لە شاری سلێمانی دامەزرا، زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی فرانجایزی دوو زانکۆی مالیزیە، زانکۆی تەکنەلۆجی مالیزی (UTM) و زانکۆی تەکنەلۆجی مارا (UiTM) کە لەدیارترین زانکۆکانی جیهانن.
فێرخوازانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی بڕوانامەی زانکۆی دایک (UTM) یان (UiTM) وەردەگرن و چانسی خوێندنی (1-2 ) وەرزیان دەبێت لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی خوێندنیان، زانکۆی (UTM) بە پیێ رانکی جیهانی (QS) پلەی 187 بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی جیهان و پلەی 46 بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی ئاسیا، بەو هۆیەوە بووەتە سەرچاوەیەکی خوێندن بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهانەوە.
هەروەها زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی فرانجایزی زانکۆی تەکنەلۆجی مارا یە (UiTM)، زانکۆی (UiTM) بە پیێ رانکی جیهانی (QS) پلەی 401 بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی جیهان لە بواری پزیشکیدا و خاوەن ئەزموونە لە بواری پزیشکی و زانستە تەندروستیەکان و گەورەترین زانکۆی مالیزیە، 35 کامپی هەیە و163 پرۆگرامی ماستەر و 55 پرۆگرامی دکتۆرای هەیە.
زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی پێنج بەشی ئەکادیمی هەیە کە لە لایەن زانکۆی (UTM) پێشکەشدەکرێت:
1. ئەندازیاری بایۆمیدیکال
2. ئەندازیاری پڕۆگرامسازی
3. تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و سکیورتی
4. گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان
5. تەکنەلۆجیای بەڕێوەبردن
زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی پێنج بەشی ئەکادیمی پزیشکی و یەک بەشی زانستی هەیە کە لە لایەن زانکۆی (UiTM) پێشکەشدەکرێت:
١. پزیشکی نەشتەرگەری ددان.
٢. دەرمانسازی.
٣. تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی.
٤. زانستی چاو.
٥. زانستی وێنەی پزیشکی.
٦. تەکنەلۆجیای زانیاری.
ر. ر
بیروڕا



