کوردستانی
بەهۆی تەقەكردنی سوپای توركیاوە هاوڵاتییەک لە بەرواری باڵا شەهیدبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی رایگەیاند، لە ئەنجامی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی هاوڵاتییه‌ك شەهیدبوو.
ئەمڕۆ هەینی 12ی ئابی 2021 سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی بە مەودا میدیای ریاگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتییه خه‌ڵكی گوندی (دشیشێ)یه بۆ مەبەستی ئاودانی باخ و باخاتەکەی چووتەوە گوندەکەیان و له حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیدا بووه له گونده‌كه‌یدا و شەهیدبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاوڵاتییه‌كه ناوی "ئیبراهیم حه‌سه‌ن محه‌مه‌د" و ته‌مه‌نی (50 ساڵ)ـه و به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌ز و باخ و ئاودانی باخه‌كه‌ی سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كردووه و لە كاتژمێر 10:00ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئاب شەهیدبووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئەوەشی خسته‌ڕوو، گوندی دشیشێ یەکێکە لەو پێنج گوندە کە لەم دواییە چۆڵکرابوو، بەڵام ماوە ماوە خەڵکی گوندەکە بۆ چاودێری و ئاودانی باخه‌كانیان ده‌چنه‌وه ناوچه‌كه.
ر. ر
بیروڕا



