گێتی

بزوتنەوەی تاڵیبان ناوه‌ندی سێ پارێزگای دیكه‌ی كۆنترۆڵ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزوتنەوەی تاڵیبان ناوه‌ندی سێ پارێزگای دیكه‌ی كۆنترۆڵ كرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی ناوه‌ندی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی لۆگار دراوسێی كابوڵی پایته‌خت، زابول و ئوروزگان كه‌وتنه‌ ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان و کۆنترۆڵیانکردن.

چه‌كدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر شاری پۆل عه‌له‌م ناوه‌ندی پارێزگای لۆگار كردووه‌ و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌كداره‌كان و ژماره‌یه‌كیش له‌ كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیانیان به‌ دیل گرتووه‌.

هاوكات ئه‌ندامی شورای پارێزگای زابول، ئه‌سه‌دوڵڵا كاكار ئاشكرای كرد، شاری قه‌ڵات ناوه‌ندی پارێزگای زابول له‌ دوای پێكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان.

لای خۆیشییه‌وه‌ پارێزگاری ئوروزگان، عومه‌ر شێرزاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ حكومییه‌كان و هاوڵاتییان زیانیان پێ نه‌گات، شاری ترینكوت ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یان بۆ تاڵیبان جێهێشتووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پارێزگای لۆگار كه‌وته‌ ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان، كابولی پایته‌ت له‌ باكووری خۆرئاواوه‌ گه‌مارۆ درا، پاش كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و سێ پارێزگایه‌ له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، ژماره‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژی رابردوودا حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ به‌رامبه‌ر تاڵیباندا له‌ده‌ستی داوه‌، بۆ 18 پارێزگا به‌رزبوویه‌وه‌.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان