گێتی

ماوەی 142 ساڵە زەوی گەرمای وەک ئەم مانگی تەمووزەی بەخۆیەوە نەبینیەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی 142 ساڵە زەوی گەرمای وەک ئەم مانگی تەمووزەی بەخۆیەوە نەبینیەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئەمەریکا رایانگەیاند، مانگی تەموزی ئەمساڵ زەوی سوتانێكی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە و گەرمترین مانگ بووە لە ماوەی 142 ساڵی رابردوودا.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئەمەریكی بۆ توێژینەوە لە زەریاكان و بەرگەهەوای زەوی هاتووە، لە ساڵی 1880ەوە مانگی تەمووزی 2021 گەرمترین مانگ بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بە درێژایی مانگەكە پلەی گەرما لە ناوچەكانی "ئەمەریكای باكوور، ئەوروپا، ئەمەریكای باشوور، باكووری ئەفریقا، باشووری ئاسیا، چەند ناوچەیەكی خۆرئاوا و باكوری زەریای هادی، زەریای ئەتڵەسی و زەریای هندی" زۆر لە پلەی مامناوەند زیاتر بووە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەوەشی خستووتەڕوو، پلەی گەرما لە وشكانییەكان و زەریاكان لە تەمووزی 2021 دا یەك پلە لەو پلە مامناوەندە زیاتر بووە كە بەدرێژایی سەدەی رابردوو تۆمار كراوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان