گێتی
لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە 82 ملیۆن کەس ئاوارە بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی پەیوەست بە ئاوارە و پەنابەرانی بڵاوکردەوە و سوریا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین هاوڵاتییان وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.
کۆمسیۆنی باڵای تایبەت بە کاروباری پەنەبارانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند لە سەرتاسەری جیهاندا 82 ملیۆن و 400 هەزار کە لە شوێنەکانی خۆیان هەڵهاتوون.
راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە لەناو ئەو ژمارەیەدا زیاتر لە 26 ملیۆن منداڵی و مێرمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ هەیە.
میانمار لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین ئاوارە و پەنابەری هەیە کە روویان لە وڵاتانی تر کردووە و ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێکە.
باشووری سودان بە دوو ملیۆن و 200 هەزار پەنابەر پلەی سێیەمی گرتووە و هەریەک لە ئەفغانستان و سوریا پلەکانی دووەم و یەکەمیان گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە رێژەی %80ی ئاوارە و پەنابەرە سوریەکان لە وڵاتانی دراوسێی سوریادا نیشتەجێبوون.
ب.م