کوردستانی

نەخۆشخانەی قەڵا: شوێنی وەرگرتنی تووشبووی نوێی کۆرۆنا نەماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەی قەڵا: شوێنی وەرگرتنی تووشبووی نوێی کۆرۆنا نەماوە
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەدات لە نەمانی شوێنی نەخۆشی تازەتوشبوو، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت.

ئەمڕۆ شەممە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئێستا سەرووی 65 نەخۆش لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتوون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، بۆیە توانای وەرگرتنی نەخۆشی تازەتوشبوو نییە.

هاوکات نەخۆشخانەکە داوا لە ھاوڵاتییانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڵکشانی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هۆشداریانداوە لە نەمانی شوێن بۆ چارەسەری نەخۆشی تازە تووشبوو.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan