گێتی

سەرۆکی ئەفغانستان هەڵهات و وڵاتەکەی بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئەفغانستان هەڵهات و وڵاتەکەی بەجێهێشت
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەیانی بەرەو تاجیکستان جێهێشت و هەڵهات.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند،  ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتی بەرەو تاجیکستان جێهێشتوە.

میدیاکانی نزیک لە بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەهەواڵی چونەدەرەوەی ئەشرەف غەنیی بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە ئاشتییانە دەسەڵاتیان رادەست بکرێت.

هاوکات پەیوەست بەدۆخی کابوڵیش وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان حکومەتیان ئاگادارکردەوە کە تاوەکو ئەو کاتەی رادەستکردنی دەسەڵات روودەدات، لە دەروازەکانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەمێننەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان