تەندروستی

چەند رێگەیەک بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێگەیەک بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم
مەودا میدیا-

بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەو کێشانەی هەندێک کەس با پێوەی دەنالێنێت،لای هەندێک کەس پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە هەیە، کۆمەڵی هۆکار هەیە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی و رزگاربوون لێ.

ھۆکارەکانی بۆن ناخۆشی دەم: 

گوێ پێنەدانی ددانەکان و باش پاکنەکردنەوەیان، پاکنەکردنەوەی زمان لە بەکتریا نزیکەی چەندین جۆری بەکتریا لە ناو دەمدا هەیە.

چۆنیتی چارەسەرکردنی بۆن ناخۆشی ناودەم: 

لەبەر ئەوەی ناو دەم لیکی تیدایە لە ناو لیکیشدا ئۆکسجین ھەیە ئۆکسجین ھۆیەکی باشە بۆ مانەوە و گەشەکردنی بەکتریا لەبەر ئەم ھۆیە دەبێتت .

-رۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو و شلە بخورێتەوە.

- جوینی سەوزەی نەعنا رۆژانە کە بۆن و تامێکی خۆش ئەدات بە دەم.

- شۆردن و پاکردنەوەی ناو دەم رۆژانە بە باشی ئەمانە ھەندێ لە چارەسەری کاتی بوون کە دەبیتە ھۆی نەھێشتنی بۆنی دەم بۆ ماوەیەک، بەڵام ئەمانە نابنە هۆی لەناو بردنی بەکتریا لێرەدا باس لە ھەندێ خۆراکی بەسود دەکەین کە دەبنە ھۆی لەناو بردنی بەکتریا و نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم .

- چای سەوز لەبەر ئەوەی چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریاکان ئەبیتە هۆی نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم.

- دارچین بخۆ دەبێتە ھۆی لەناوبردنی زۆربەی ئەو بەکتریایانەی کە لە ناودەم دەژین -

- ژەمێک سەوزە و میوە بخۆ سەوزەو میوەھات بە تایبەت خواردنی سێو و کەرەوز زۆر باشە بۆ پاراستنی ناو دەم لە جۆرەکانی بەکتریا جوین و خواردنی ئەمانە وا دەکات لیک لە ناو دەمدا زۆر بیت و ناو دەم وشک نەبێت.

-کاڵەک و شاتوو یارمەتیدەرە بۆ لە ناوبردنی بۆنی ناخۆشی دەم .

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن