عیراقی

دوای هەڵهاتنی لە دادگا فەرماندەی پێشووی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق دەستگیرکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای هەڵهاتنی لە دادگا فەرماندەی پێشووی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق دەستگیرکرایەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ فەرماندەی پێشووی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق لەکاتی لە دادگاییکردن لە دادگا هەڵهات، بەڵام کەمێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 ئەنوەر حەمە ئەمین، فەرماندەی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق لەکاتی دادگاییکردن لە دادگا هەڵهات، دواتر توانرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دەستگیربکرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەنوەر حەمە ئەمین، فەرماندەی پێشووی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق کە کوردە دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و سەرجەم پلە و شایستە سەربازییەکانی و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی لە جۆری مۆنیاکا لێ وەرگیرایەوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان