گێتی
جۆ بایدن: داعش دەتوانێت دووبارە لە عیراق سەرهەڵبداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت داعش دووبارە دەتوانێت لە عیراق سەرهەڵبداتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بە وردی چاودێری دۆخی ئەفغانستان دەکەن.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرکردەکانی ئەفغانستان نەیانتوانی پارێزگاری لە وڵاتەکەی خۆیان بکەن وڵاتەکەیان جێهشت و هەڵهاتن، هەروەها ئەمەریکا بە وردی چاودێری دۆخی ئەفغانستان دەکات".
سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەتوانێت دووبارە لە عیراق سەرهەڵبداتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوو ترلیۆن دینارمان لە ئەفغانستان خەرجکردووە، هەروەها بەردەوام دەبین لە بەرگرییکردن لە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی ئەفغانستان بە تایبەت ژنان و منداڵان".
س.س