گێتی

تاڵیبان لە نوێترین پەیامدا: تۆڵە ناکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاڵیبان لە نوێترین پەیامدا: تۆڵە ناکەینەوە
مەودا میدیا-

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "تۆڵە لە هیچ کەس و لایەنێک ناکەینەوە، لەمڕۆوە هیچ لایەنێک بە دوژمنی خۆمان نازانین و وەکو دوژمن هەڵسوکەوت لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک ناکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "نوێنەری وڵاتان و باڵیۆزخانەکان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئەوان لە ئەفغانستان پارێزراو دەبن و هیچ کەس ناتوانێت دەستیان بۆ ببات و ئێمە خۆمان دەیانپارێزین".

جەختیشیکردەوە "ئێمە ویستمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە هێمنی دەسەڵات بگرینە دەست و هەتا ئەو رادەیەی توانیشمان ئەو کارەمان بە ئاشتیانە ئەنجامدا".

"داوا دەکەین لە خەڵکی ئەفغانستان، هەر چەکدارێکی تاڵیبان هەڵسوکەوتی نەگونجاوی لەگەڵ کردن ئاگادارمان بکەنەوە با سزایان بدەین" زەبیحوڵا وای وت.

وتیشی "ئێمە رێگە بەوە نادەین خاکەکەمان دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت، وڵاتانی دراوسێمان ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە دراوسێیەکی باش دەبین بۆیان و نابینە مەترسی لەسەر هیچ وڵاتێک".

جەختیشیکردەوە "وەکو چۆن هەر وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا و وڵاتانی دراوسێ یاسا و بنەمای کارکردنی خۆیان هەیە، ئێمەش هەر وا دەکەین و بنەما و یاساکانی خۆمان دەنوسینەوە و رایاندەگەیەنین، بڕیاردەدەین ئاینی ئیسلام ببێتە ئاینی فەرمی و کار بە بنەماکانی دەکەین".

لەبارەی مافەکانی ژنانەوە وتی "ژیانی ژنان و ئازادییەکانیان لە ئەفغانستان پارێزراو دەبێت، بەڵام لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامیەکاندا، دڵنیایی دەدەینە جیهان کە ئێمە نامانەوێت زیان بە هیچ کەسێک بگەیەنین".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت و لەکۆی 34 ویلایەت حوکمی خۆی بەسەر 33 ویلایەتدا سەپاند.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان