تەندروستی

سوودەکانی سەھۆڵت زانیوە بۆ پێست؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی سەھۆڵت زانیوە بۆ پێست؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دکتۆر شادیار حەمەلاو،  پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست لە بابەتێکدا باسی لە سوودەکانی سەهۆڵ کردووە بۆ پێست، ئاماژەی بەوەکردووە، پێستت لە هەموو کات و وەرزەکان پێویستی بە پاراستنە، رەنگە هەنێ کات نەتوانی بڕی پێویست پارەی بۆ تەرخان بکەیت بۆیە ئەمەش بێتاقەتت دەکات، ئێمە بیرمان لەوەش کردووەتەوە ناهێڵین لەو دڵە راوکێیە بژیت. 

باسی لەوەشکردووە، ئێستا باس لە بەکارهێنانی شتێك ئەکەین لە هەموو ماڵێک لە زۆربەی کاتەکان دەست دەکەوێتم ئەویش بریتییە لە سەهۆڵ، مەساجکردن بە سەهۆڵ ئەم سوودانەی هەیە، ئەوانیش:

- هەڵئاوسان و هیلاکی پێست بەتایبەت ژێرچاوت لادەبات. 

- سەهۆڵ رێگری لە پیربوونی پێستت دەکات و هیلاکی روخسار ناهێڵت.

- چەوری پێستت کەم دەکاتەوە بەمەش رێگری دروست بوونی زیبکە دەکات.

- هەکردن و هەڵئاوسان کەم ئەکاتەوە کە بەهۆی پێوەدانەوە دروست بوبێت. 

- سەهۆڵ پێست شێدار و فێنک دەکاتەوە، بەتایبەت لەو رۆژانەی کە زۆر گەرمن. 

- مێشكت ئارام دەکاتەوە هەست بە ئیسراحەت دەکەیت.

- پێستت توون دەکاتەوە، بۆیە بەکارهێنانی هەر کرێمێك دوای سەهۆڵ بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر پێستت دەمێنێتەوە. 

 - سەهۆڵ وەك چارەسەریێك بۆ رەشی ژێر چاو بەکاردێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان