گێتی
توركیا؛ بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست سزاكەی یەك بۆ پێنج ساڵە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن دەڵێت فشاركردنی زۆر لە گەنجانی توركیا زیاتر بووە و داوای ئەوەش لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەكات شێوازی حوكمكردنی بگۆڕێت.
عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن رەخنەی توند لەو پرۆژە یاسایە دەگرێت كە پارتی داد و گەشەپێدان پێشكەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتەی كردووە و دەڵێت "ئامانج لەو پرۆژە یاسایە دەستگرتنی تەواوەتییە بەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی".
بەپێی ئەو هەمواركردنە نوێیە بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی سزاكەی "زیندانیكردنە لەنێوان یەك بۆ پێنج ساڵ".
سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات "گەنجانی توركیا ناتوانن هەناسە بدەن، بەدوای دەرفەتێكدا دەگەڕێن لە توركیا هەڵبێن"، داوای ئەوەش لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات "بووەستە لە زیانگەیاندن بە توركیا و واز لە گەنجان بهێنە با بۆخۆیان بژین".
باباجان ئەوەشی وەبیر رەجەب تەیب ئەردۆغان هێناوەتەوە "لە ساڵی رابردوودا 500 كەس دەستگیركراون بەهۆی نووسینەكانیانەوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی".
"دەبێت چارەنووسی ئەم وڵاتە چۆن بێت كاتێك كەسانێك بە ستەم تیایدا دەستگیركراون لەبەر ئەوەی تێچێنێكیان نووسیوە، یان هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە یان لایكی بابەتێكیان كردووە كە دڵمەندیان بووە"، عەلی باباجان ئەو پرسیارەی كردووە.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی هەندێك بڕیاری دەركراو لە توركیا هەركەس لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی سوكایەتی بە خەڵك بكات ئەوا سزاكەی لەنێوان سێ مانگ بۆ دوو ساڵ دەبێت. هەروەك چاوەڕوانی ئەوەش دەكرێت ئەو كەسانەی هەواڵێك بڵاودەكەنەوە و حكومەت بە "درۆ"یان دەزانێت سزاكەی لەنێوان یەك بۆ پێنج ساڵ زیندانیكردن دەبێت.
پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە توركیا ترسیان لەوە هەیە حكومەت ئەو یاسایە بەكاربهێنێت لە دژی ئەو كەسانەی رەخنەیان لێدەگرن یان ئەو كەسانەی زانیاریی بڵاودەكەنەوە و حكومەتیش دژی ئاشكرابوونیانە.
خ.غ