تەندروستی

ئەم سێ كارە مەكە؛ حەوت ساڵ تەمەنت درێژتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم سێ كارە مەكە؛ حەوت ساڵ تەمەنت درێژتر دەبێت
مەودا میدیا-

دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی هەندێك كاری زیانبەخش لە گرنگترین ئەو هۆكارانەن پارێزگاری لە تەندروستیت دەكەن و دەبنە هۆی ئەوەی تەمەنیشت درێژ بێت. توێژینەوەیەكی نوێش ئاشكرای دەكات مرۆڤ دەتوانێت حەوت ساڵ لە تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە لە رێگەی دووركەوتنەوە لە سێ خووی خراپ.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بەپشت بەستن بە دەرەئەنجامی توێژینەوەیەك كەوا "گۆڤاری كاروباری تەندروستیی ئەمەریكی" بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەو سێ خووە خراپە كردووە كە بریتین لە "جگەرەكێشان، خواردنەوە كحولییەكان و زۆرخۆری".

بەپێی "گۆڤاری كاروباری تەندروستی" لە توێژینەوەیەكی ماوەدرێژدا 14 هەزار كەس بەشدارییان كردووە كە تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 89 ساڵ بووە، هەروەها ئەوەشی وتووە ئەو توێژینەوەیە لەنێوان ساڵی 1998 بۆ 2012 ئەنجامدراوە.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەریخستووە ئەو كەسانەی خواردنەوە كحولییەكان ناخۆنەوە، جگەرناكێشنان و زۆرخۆر نین حەوت ساڵ تەمەنیان لەو كەسانەی ئەو سێ كارە دەكەن درێژتر دەبێت و "بێ كێشە چالاكییەكانی رۆژانەیان ئەنجام دەدەن".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان