گێتی
راپەڕینی 'ئاڵا' لە ئەفغانستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییانی ئەفغانستان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆش "راپەڕینی ئاڵا" دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ساڵیادی سەربەخۆیی ئەفغانستانە و بەو هۆیەوە بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە بەدەم شەکاندنەوەی ئاڵا و وتنەوەی درووشم هاتوونەتە سەر شەقامەکان.
ناڕازییەکانی ئەفغانستان ئەو چالاکییانەیان ناو ناوە "راپەڕینی ئاڵا" ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ خواستی خەڵکی ئەو وڵاتە دژی تاڵیبان دێت.
خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەشێک لە خەڵکی ئەفغانستان لەکاتێکدایە کە ماوەی نزیکەی پێنج رۆژە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر وڵاتەکەیاندا گرتووە.
ب.م