گێتی

زەکی ئەنوار لەدەست تاڵیبان هەڵهات و لە فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و مرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەکی ئەنوار لەدەست تاڵیبان هەڵهات و لە فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و مرد
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئەفغانستان رایانگەیاند، زه‌كی ئه‌نواری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌فغانستان، دوای هه‌وڵدانی بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كابوڵی پایته‌خت له‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و مرد. 

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییان له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ئه‌فغانستانیان كۆنتڕۆڵ كرد، هه‌وڵیاندا وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵی پایته‌خت به‌ كۆمه‌ڵ به‌ره‌و فڕۆكه‌كان رۆیشتن و له‌هه‌وڵدابوون شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه‌. 

زه‌كی ئه‌نوار یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌فغانستان یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵیدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌دا بچێته‌ ناو فڕۆكه‌یه‌ك و وڵاته‌كه‌ی جێهبڵێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌فڕۆكه‌كه‌یه‌كی جۆری بۆینگ سی-17ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه‌ سه‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجی سه‌لامه‌تی و شوێنێكی دیاریكراوی نه‌بوو، كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌سته‌ی وه‌رزشی ئه‌فغانستانیش مردنی پشتڕاستكرده‌وه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا و له‌روداوی هاوشێوه‌دا، زیاتر له‌ سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ و له‌سه‌ر فڕۆكه‌كان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و مردن، له‌ئێستاشدا كۆچكردن و جێهێشتنی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌فغانییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و قه‌ره‌باڵغی و لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان