تەندروستی
بەم شێوازە خۆت لە چەوری خوێن رزگار بکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خەڵکانێکی زۆر هەن بەدەست بەرزی رێژەی چەوری لە خوێندا دەناڵێنن و زۆر جار دەبێتە هۆی جەڵتە و کەسی تووشبوو گیان لەدەستدەدات، لێرادە دکتۆر داهات حەوێزی، پسپۆڕی هەناوی و دڵ چەند رێگەیەک دەخاتەڕوو بۆ رزگاربوون لە چەوری خوێن:
خەڵکانێکی زۆر هەن بەدەست بەرزی رێژەی چەوری لە خوێندا دەناڵێنن و زۆر جار دەبێتە هۆی جەڵتە و کەسی تووشبوو گیان لەدەستدەدات، لێرادە دکتۆر داهات حەوێزی، پسپۆڕی هەناوی و دڵ چەند رێگەیەک دەخاتەڕوو بۆ رزگاربوون لە چەوری خوێن:
- یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەورى خوێن بریتیه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری و خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
- گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كوخه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) ومیوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قال و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نییه‌كان زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاددەكا).
-بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەوێتە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.
-وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنه‌ی سوره‌كراو و له‌فه و پیتزا، بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.
- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی رێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت، هەفتەی سێ رۆژ، رۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند-قورس بکات.
-ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش،نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
ر. ر
ر. ر