ئابووری

نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی
مەودا میدیا-

تابێت نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکەی یەک بۆ دوو دۆلار نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئابووری ئەو وڵاتانەی پشتییان بە داهاتی نەوت بەستووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئابی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها  نرخی  یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 62 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو نرخی نەوت لە 70 دۆلاردا بوو، بەڵام لە مانگی ئابدا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە بازاڕەکاندا.

س،س
Qaiwan
Qaiwan