تەندروستی

سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵ
مەودا میدیا-

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بابەتێکدا باس لە سوودەکانی شیری دایک دەکات بۆ منداڵ، ئەوانیش:

1- هەرکاتێک داوای بکات ئامادەیە.

2- خاوێنە و پێویستی بە تەعقیم و شۆردنی مەمکە شوشە ناکات.

3- بۆ سیستەمی بەرگریی منداڵەکە زۆر باشە، چونکە دژەتەنی تێدایەو سیستەمی بەرگری منداڵەکە بەهێز دەکات.

4- بڕێکی زۆر باش لە ڤیتامین و پڕۆتین و چەوری تێدایە کە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.

5- پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دایک و منداڵەکە درووست دەکات.

6- لە رووی ئابوورییەوە پارەی تێناچێت .

7-رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی رەبۆ و حەساسیەت زۆر کەمترە.

8-رێژەی تووشبوون بە هەوکردنی گوێچکە و کۆئەندامی هەناسە و سکچوون زۆر کەمترە.

9-کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە دەریان خستووە شیری دایک ئاستی زیرەکی زیاد دەکات.

10- ئەوانەی کە شیری دایک دەخۆن کێشیان  زۆر باشە واتە کەمتر تووشی قەڵەوی دەبن.

11- کەمتر تووشی شەکرەو قەڵەوی و شێرپەنجە دەبن لە داهاتوودا.

12- شیری دایک بەپێی وەرز و شەو و رۆژ و تەمەنی منداڵ دەگۆڕێت بە جۆرێک کە باشترین بێت.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن