گێتی
ئەحمەد شا مەسعود: دۆڵی پەنچشیر رادەستی تاڵیبان ناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەحمەد شا مەسعود رايگەیاند، دۆڵی پەنچشیر رادەستی تاڵیبان ناکرێتەوە و ئەگەر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدەن ئەوان ئامادەن بەرهەڵستی بکەن و وتیشی، ئەفغانستان لە لێواری کارەساتی مرۆییدایە .
ئەحمەد شا مەسعود رايگەیاند، دۆڵی پەنچشیر رادەستی تاڵیبان ناکرێتەوە و ئەگەر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدەن ئەوان ئامادەن بەرهەڵستی بکەن و وتیشی، ئەفغانستان لە لێواری کارەساتی مرۆییدایە .
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد مەسعود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعودی سەرکردەی بەرەی بەرگریی نیشتمانیی ئەفغانستان لە لێدوانێکى بە کەناڵى عەرەبییەى وت، ئەوان رووبەڕووی یەکێتیی سۆڤیەت بوونەتەوە و دەتوانن رووبەڕووی تاڵیبان ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەک لەگەڵ حکومەتێکدا نییە کە تاڵیبان بەشداربێت تیایدا و ئەفغانستان پێویستی بە حکومەتێکی گشتگیر هەیە.
سەرکردە گەنجەکە باسی لەوەشکرد، دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی ئەفغانستان بهێنێت و بەدیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر تاڵیبان دیالۆگ رەت بکاتەوە، هیچ رێگەیەک جگە لەشەڕ لەئارادانییە و ئەگەر بزوتنەوەکە لەسەر ئەو رێگایە بەردەوامبێت زۆر ناخایەنێت.
ر. ر