تەندروستی

سوودەکانی خواردنی میوە وشک چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنی میوە وشک چییە؟
مەودا میدیا-

سوودی خواردنی میوە وشک چییە؟ ئەگەر بە دوای ئەوەن تا بزانن میوە وشکەکان چ سوود و تایبەتمەندییەکیان هەیە تا کۆتایی ئەم نووسراوە لەگەڵمان بن.

میوە وشک یان میوەی وشك كراو یەكێكە لەو خۆراكانەی كە وزە و ریشاڵی خۆراکی باشی تێدایە و دەتوانێ یارمەتی جەستە بدات بۆ تەندرووستییەکی باشتر، بە تایبەت ئەو كەسانەی راهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەن دەتوانن سودی زۆری لێ وەربگرن.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشكرای دەكەن، میوەی وشك كراو چەندین خاسیەتی خۆراكی و مادەی ریشاڵی تێدایە، زیاتر لەمانە ئەوەیە كە میوەی وشك كراو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند بۆ مادە دژە ئۆكسیدەكان و ڤیتامین بی هەژمار دەكرێت.

گۆڤاری “فرۆیندین”ی ئەڵمانی، کە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی بواری تەندرووستیی و گرینگی زۆر بە تەندروستی و خۆراک دەدات، دەڵێ، میوە وشککراوەکان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، چونکە بە ریشاڵی خۆراکی و چەندین رەگەزی خۆراکیی دەوڵەمەندن.

 هەموو پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن: خواردنی میوە هەمیشە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤەکان، بە تایبەت میوە وشککراوەکان سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەبەخشن. خۆراکی تەندروست ئەوەیە زۆرترین ریشاڵ و رەگەزی خۆراکیی بدات بە جەستە و کەمترین کالۆری زیادە ببەخشێ. 

لێرەدا باسی چەند میوەیەکی وشک کراودەکەین:

قەیسی وشك: قەیسی میوە وشکێکی ناوازەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C كە چارەسەری ئەگزیما و زیپكەی روخسار دەكات و روخسار دەگەشێنێتەوە. ئەگەر دەتەوێ روخسارێکی جوان و گەشاوەت هەبێ رۆژانە خواردنی قەیسی وشک لە یاد مەکە.

هەنجیری وشك: ئەم میوە وشکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و مەگنسیۆم و زۆربەی ئەسیدە پێویستەکانی جەستەی تێدایە، هەروەها رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ڤیتامین K تیایە، ڤیتامین K دژە ئۆكسانە و پیری جەستە دوا دەخات.

كشمیش: کشمیش وشک کراوەی ترێیە و تامێکی زۆر خۆشی هەیە. ئەم میوە وشکە ژەهری لەش پاك دەكاتەوە و دەتوانێ جوانی و تەندروستی بە روخسار ببەخشێت.

سێوی وشك: یەکێک لە میوە گرنگەکان سێوە، ئەم میوەیە بە دوو جۆری تازە و وشک بە کار دێت کە هەر دوو جۆرەکەی قازانجی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە. سێوی وشک دژە ئۆكسانێکی سرووشتیە و رێگە لە پیری و وشكی روخسار دەگرێت.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن