گێتی

تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ ئەشرەف غەنی و بەرپرسانی پێشووی حکومەت دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ ئەشرەف غەنی و بەرپرسانی پێشووی حکومەت دەرکرد
مەودا میدیا-

بزووتنەوەى تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم بەرپرسانی پێشووی حکومەتی ئەفغانستان دەردەکات باس لەوەش دەکات ئەو پڕۆپاگەندەنەی لەبارەی سزای بەرپرسانی پێشووە دەوترێت رەتدەکاتەوە.
  
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا خەلیل رەحمان حەقانی، بەرپرسێکی باڵای تاڵیبانە رایگەیاند "تاڵیبان لێبوردنی گشتی پێشکەش بە ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و عەمر صاڵح، جێگری  کردووە ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەفغانستان".

ئەو بەرپرسەی تاڵیبان  راشیگەیاند "ئەو پڕوپاگەندانەی کە تاڵیبان تۆڵە دەکاتەوە لەلایەن دوژمنانەوە بڵاوبووەتەوە و راستنییە".

  هاوکات حەقانی بەڵێنیدا کە هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی وڵات هەست بە ئارامی بکەن و ئاماژەی بەوەشکرد"تاجیکان، بەلوچەکان، هەزارە و پشتونەکان هەموویان برای ئێمەن".

ر. ر

  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان