گێتی

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بەنهێنی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بەنهێنی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان کۆبووەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریکی بەنهێنی لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کاوبلی پایتەخت کۆبووەتەوە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئەمەریکا و تاڵیبانە لەدوای رووداوەکانی ئەفغانستان.

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویکردەوە "دوێنێ ولیەم بێڕنز، لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی تاڵیبان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بە نهێنی کۆبووەتەوە".

واشنتن پۆست زانیاری زۆری لەسەر کۆبوونەوەکە  نەخستووتەڕوو، بەڵام نوسیویەتی مەلا برادەر رابەری دیفاکتۆی تاڵیبانە و کۆبوونەوەکەش بە یەکەمین کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن و تاڵیبان ناوبردوە کە پێدەچێت کۆبوونەوەکە پەیوەندیدار بوبێت بە چۆنیەتی کشانەوەی دواین هێزەکانی ئەموریکا لەکابول.
 
بەپێی رێککەوتنی ئیدارەی بایدن و بزووتنەوەی تاڵیبان، دوایین وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە بیانییەکانی دیکە لە وڵاتە، رۆژی 31ـی ئەم مانگەیە لەکاتێکدا هێشتا هەزاران ئەمەریکی و ئەفغانی لە کابول ماون و نەبراونەتە دەرەوەی لەو وڵاتە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان