تەندروستی
كاریگه‌ریه‌كانی جبس له‌سه‌ر منداڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆرێکی زانستی خۆراك باسی زیانەکانی جبس دەکەتا لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیخۆن بەتایبەت منداڵ و دەڵێت، جبس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته پێكدێت وه‌كو (زه‌یت، خوێ،موادى پارێزه‌ر، تام و ره‌نگ و بۆن، نیشاسته) كهبهشێوازێكى ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ به‌گشتى و منداڵ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربهێنرێت.
له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی زانستی خۆراک بەم شیوەیە باس لە کاریگەرییە خارپەکانی خواردنی جبس دەکات لەسەر منداڵ و دەڵێت، منداڵ كه جبس ده‌خوات ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زوی خواردن (ئیشتیها)ى بۆخواردن نەمێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت لهخۆراكى به‌سود و وه‌رگرتنى رێژه‌یه‌كى به‌سود و له‌ڤیتامین و كانزا و پڕۆتین له خواردندا.
له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی زانستی خۆراک بەم شیوەیە باس لە کاریگەرییە خارپەکانی خواردنی جبس دەکات لەسەر منداڵ و دەڵێت، منداڵ كه جبس ده‌خوات ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زوی خواردن (ئیشتیها)ى بۆخواردن نەمێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت لهخۆراكى به‌سود و وه‌رگرتنى رێژه‌یه‌كى به‌سود و له‌ڤیتامین و كانزا و پڕۆتین له خواردندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌پێكهاته‌ى جبسدا زه‌یت به‌كاردێت كه (موهدهرهجه) به‌هۆى پله‌ى گه‌رمى و چه‌ند جارگهرم كردنى زهیتهكهوه ده‌بێته هۆى دروستبوونى (ئه‌ڵدیهاید و كیتۆن) ، هه‌روه‌ها كارلێكردنى پێكهاته‌ى زه‌یته‌كه كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى و دهبێـتههۆى دروستبوونى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى و زیادبوونى كۆلسترۆڵ له جه‌سته‌ى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆى زیاد كردنى كێش، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه ،هه‌روه‌ها مادده‌ى كیمیایى تام و ره‌نگ و موادى پارێزه‌ر تێدایه، كهمادهییهكى كیمیاییه و ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربێت زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى سوربوونهوهى جبس له‌ناو رۆندا دهبێـتههۆى دروستبوونى مادده‌ى ئه‌كریلامید كهمادهیهكه له دروستكردنى پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگرى ناهێڵێت ، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كى زۆر گه‌رمۆكه‌ى تێدایه كه‌ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش له منداڵدا، وهبهكارهێنانى تیژى و ترشى بۆ تامداركردنى جبس ده‌بێته‌هۆى كلۆربوون و داخورانى ددانه‌كان و دروستبوونى حه‌ساسیه‌ت و برینداركردنى دیوارى گه‌ده.
باسی لەوەش کردووە، به‌هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى زۆر نیشاسته ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كر له خوێندا، وه ئه‌و منداڵانه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر جبس به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌خۆن ده‌بێته‌هۆى ئالوده‌بوون بۆ خواردنى جبس و ئاره‌زووى خواردنى دیكه‌ى نامێنێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مى ناهاوسه‌نگى له پێكهاتهجۆربهجۆرهكانى خۆراكى ته‌ندروستدا.
رێژه‌یه‌كى زۆر خوێ له دروستكردنى جبسدا به‌كاردێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و زیان بهگورچیلهكانى منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت ، لەشکر حەمید وادەڵێت.
ر. ر
ر. ر