گێتی
ئامانجی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سەرۆکی فەرنسا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عیراق ئامادەبێت، بە پێی زانیارییەکان دوای کۆبوونەوەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
دوێنێ چوارشەممە 25ی ئابی 2021 سەرۆكایەتیی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، کە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا بەشداری لە لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عیراق لە بەغدا دەكات، كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
بڕیارە كۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عیراق لە رۆژی شەممە بە بەشداری ماكرۆن و سەركردەی بەشێك لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە ئەنجامبدرێت و رۆژی یەكشەممەش سەرۆكی فەڕەنسا دەگاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەند دیدارێك ئەنجامدەدات.
ماکرۆن لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاری هێزی پشتیوانیی فەڕەنسا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بۆ بەرپرسانی هەرێم دووپاتدەكاتەوە و رێزلێنانێكیش بۆ پێشمەرگە ئەنجامدەدات.
ر. ر