گێتی

بزووتنەوەی تاڵیبان و كوڕەكەی ئەحمەد شا مەسعود رێككەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی تاڵیبان و كوڕەكەی ئەحمەد شا مەسعود رێككەوتن
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی تەلەڤزیۆنی Geoی پاكستانی بزووتنەوەی تاڵیبان و هێزەكانی ئەحمەد مەسعود گەیشتنە رێككەوتن و بڕیاریانداوە هێرش نەكە سەر یەكتر و گڕژییەكانی ناوچەی پەنجشیر بڕەوێننەوە.

ئەو تەلەڤزیۆنە پاكستانییە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە هەواڵەكەی گواستووەتەوە و تیایادا هاتووە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوولایان بەڵێنیان داوە هێرش نەكەنە سەر یەكتر.

ئاماژە بەوەشكراوە "واژۆكردنی رێككەوتنەكە دوای چەندین گفتوگۆ دێت لەنێوان شاندی دانووستانی بزووتنەوەی تاڵیبان و هاوپەیمانێتی باكوور كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری شاریكار كە ناوەندی ویلایەتی بەروانی ئەفغانستان ئەنجامیانداوە".

ئەوەش هاتووە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بزووتنەوەی تاڵیبان و هاوپەیمانێتیی باكوور ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەیان رابگەیەنن.

ویلایەتی پەنجشیر تاكە ویلایەتە تاكو ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان نەیتوانیوە دەستی بەسەردا بگرێت و كۆمەڵێك هێزی چەكداری تیایدایە كەوا ئەحمەد مەسعودی كوڕی فەرماندەی مەیدانیی تیرۆركراوی پەنجشیر ئەحمەد شا مەسعود سەركردایەتیان دەكات.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان