گێتی

چین ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیبان بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چین ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیبان بکات
مەودا میدیا-

حکومەتی چین رایگەیاند ئامادەی هەموو هاوکارییەکە کە ئەفغانستان پێویستی بێت، ئەمەش بە واتای ئامادەیی مامەڵەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لێکدەدرێتەوە.

قاو فنگ، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد "لە ساڵی 2020دا قەبارەی بازرگانیی نێوان چین و ئەفغانستان گەیشتووەتە 550 ملیۆن دۆلار".

ناوبراو جەختیکردووەتەوە "لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، قەبارەکە بە رێژەی %44 زیادیکردووە".

وتەبێژەکە دەشڵێت "چین ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکە کە ئەفغانستان پێویستی بێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی هەماهەنگیکردنە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

ئەمە لەکاتێکدایە کە بزووتنەوەی تاڵیبان سەرقاڵی دامەزراندنی حکومەتێکی ئیسلامییە لە ئەفغانستان و هەر جۆرە هاوکارییەک لە داهاتوودا پێویستی بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئەو حکومەتە دەبێت.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان