تەندروستی
15 منداڵ لەنەخۆشخانەیەكی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی یەك مانگی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە 3 هەزار منداڵی نەخۆش لە ناو نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر جەمال ئەحمەد لە سلێمانی چارەسەركراون و 15 منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2020 ئەو منداڵانەی كە نەخۆشبوون و سەردانی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەدی منداڵانی فێركاریان كردووە 3 هەزار و 30 منداڵبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر لەو مانگەدا 2 هەزار و 584 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و زیاتر لە هەزار و 500 نەخۆشی هەناسە توندی لە نەخۆشخانەكە تۆماركراوە".
یاد نەقشبەندی وتی "هەزار و 71 تیشك و 270 سۆنار و 240 ئیكۆ كراوە هەروەها لەو مانگەدا 15 حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵ لە ناو نەخۆشخانە تۆماركراوە".