گێتی

راپۆرتێك... ئەردۆغان 40 هەزار داوای یاسایی دژی ئەو كەسانە تۆماركردووە سوكایەتییان پێكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپۆرتێك... ئەردۆغان 40 هەزار داوای یاسایی دژی ئەو كەسانە تۆماركردووە سوكایەتییان پێكردووە
مەودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی زەمانی توركی لە ساڵی 2014وە تاكو 2020 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا 38581 كەسی رووبەڕووی دادگاكانی توركیا كردووەتەوە كە رەخنەیان لێگرتووە كە ئەو بە سوكایەتی ناوی دەبات.

گوڵیزار كاراجا، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە راپۆرتێكی خستەڕوو و تیایدا هاتووە "بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆماری توركیا لەنێوان ساڵی 1980 بۆ 2014 ژمارەی ئەو سكاڵایانەی تۆماركراون 1716 سكاڵان".

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "لە سەردەمی سەرۆك عەبدوڵڵا گویل كە بۆ یەكەمجار لەسەر پشكی پارتی داد و گەشەپێدان ئەو پۆستەی وەرگرت، ژمارەی سكاڵاكان بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك بەرزبووەوە بۆ 848 لەنێوان ساڵی 2007 بۆ 2014".
بەپێی راپۆرتەكە ئەحمەد نەجدەت سیزەر كەوا لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2007 سەرۆك كۆمار بوو، تەنها 163 سكاڵا بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمار تۆماركراون.

كەنعان ئیڤرین، سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازیی توركیا بوو و ساڵی 1980 كودەتای بەسەر حكومەتی ئەوكاتی توركیادا كرد، دواتریش لەنێوان ساڵانی 1982 بۆ 1989 سەرۆك كۆماری توركیا بوو، لەماوەی ئەو حەوت ساڵەدا 340 سكاڵا بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك تۆماركراون.

پێشتریش راپۆرتێك ئاماژەی بەوەكردبوو لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2019 لێكۆڵینەوەی دادوەریی لەگەڵ 129000 كەس كراوە بە ئەگەری سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان