گێتی
ئەمەریکا و تاڵیبان سەرقاڵی دانوستانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسانی ئەمەریکی لە گفتوگۆ و دانوستاندان لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی، بەرپرسانی کۆشکی سپی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان گفتوگۆی مانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ دەکەن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمەریکا داوای مانەوەی خۆی لە ئەفغانستان لەچوارچێوەی کاری دیپلۆماسیدا کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە تاڵیبان مۆڵەتی تا 31ی ئابی بە ئەمەریکا داوە بۆ کشانەوەی یەکجارەکیی لە ئەفغانستان.
ب.م