کوردستانی
شێوازی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان تا کۆتایی ساڵ بەمشێوەیە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریدا سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت و بڕیارەکەش هەرێمی کوردستان گرتەوە، بەڕیوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک تا سەری ساڵ بەردەوامی دەبێت.
شەوکەت محەمەد، بەڕیوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی تەمووزی هاوڵاتییان بەردەوامی هەیە کە بەشێوەی سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت".
سەبارەت بەوەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ مانگەکانی دیکە بەردەوام دەبێت ئاماژەی بەوەشکرد "تا کۆتایی سەری ساڵ دابەشکردنی بەشەخۆراک بەشێوەی سەبەتە دەبێت کە لە حەوت مادە پێکدێت".
س.س

بیروڕا