تەندروستی
وتارخوێنێك: وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا حەرامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتارخوێنێكی توركیا فەتوایەكی نوێی دەركردووە و دەڵێت وەرگرتنی ڤاكسینی دژة كورۆنای نوێ حەرامە و داوای ئەوەش دەكات كەس وەرینەگرێت.
شێخ (o.t) كە لە گەڕەكی تاچتچیلار لە ویلایەتی دەنیزلی توركیا وتارخوێنە بە نوێژخوێنانی مزگەوتەكەی وتووە "وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا حەرامە و پێویستە وەرینەگرن"، جەختی لەوەشكردووەتەوە "باوەڕم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، بۆیە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا وەرناگرم".
بەدوای ئەو فەتوایەیدا دەسەڵاتدارێتی ناوچەكە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەو مەلایەدا دەستپێكردووە و لە سەرەتاشدا لە كارەكەی دووریان خستووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە محەمەد ئەشیك، موفتی ویلایەتی دەنیزلی رایگەیاند خۆی و خێزانەكەی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە و داواشی لە خەڵكی كردووە بچن خۆیان بكوتن.
موفتی دەنیزلی ئەوەشی وتووە "وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئەركێكی ئایینی و مەدەنییە، بۆیە پێویستە هانی خەڵك بدرێت بۆ وەرگرتنی".
خ.غ