کوردستانی

کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکردووە کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لەکاتی کارکردن لە شاری هەولێر بەهۆی  تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە 28ی ئابی 2021 هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "حەسەن مەعرووف پوور" تەمەن 32 ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەسەن مەعرووف پوور خەڵکی گوندی دەشتی قوڕێی نەغەدە بووە و لەکاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan