کوردستانی
چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نادیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ بڕیارێکیش نەدراوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەی کە کۆدیان هەیە.
ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەر نەکراوە کێشەکە وەک خۆی ماوەتەوە و چاوەڕوانی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەین".
لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆدیان هەیە دەتوانن هاتوچۆ بکەن وتی "ئەوانیش لەئێستادا ناتوانن هاتوچۆ بکەن بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت، سزادانی ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێل و چەکە بەکاردەهێنن.
س،س

بیروڕا